به‌غدا-اه‌ع
پێنج یانه‌ى وه‌رزشى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،كشانه‌وه‌یان لهڕكابهرییهكانى خولى نایابى عێراقى ڕاگه‌یاند.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:"یانه‌كانى كه‌رخ وزاخۆ ودیوانیه وقاسم وسه‌ماوه له‌خولى توپێ پێ نایاب كشاونه‌ته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"پازده یانه ڕایانگه‌یاند كه‌به‌شدار ده‌بن لهڕكابهرییهكان خوله‌كه‌دا".
وتیشى لە کۆبوونەوەی یانە بەشدارەکانی خولەکەدا لەگەڵ سەرپەشتیارانی خولەکە، بڕیاردرا یارییەکانی خولەکە بەشێوەی کۆمەڵە تەواوبکرێن و یانەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشدەکرێن، دوای ئەوەی پێنج یانە کە لە هەریەکە لە زاخۆ، کەرخ، قاسم، دیوانیە و سەماوە خۆیان لە خولەکە کێشایەوە، یارییەکانی خولەکەش رۆژی 20ـی مانگی داهاتوو دەستپێدەکەنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا کە لەم وەرزەدا هیچ یانەیەک بۆ خولی پلە یەکەکان دانەبەزێت و وەرزی داهاتوو، خولەکە بەبەشداری 22 یانە دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان خولەکە بەبەشداری 15 یانە تەواودەکرێت و یانەکان بەسەر سێ کۆمەڵەدا دابەشدەکرێن، لە هەر کۆمەڵەیەکدا 5 یانە و یارییەکانیشی لە هه‌رێمى کوردستان بەڕێوەدەچن، لە ئەگەری ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی عێراقیش یارییەکان دەگەڕێندرێنەوە بەغدا، لە هەر کۆمەڵەیەکیش دوو یانە بۆ خولی کۆتایی سەردەکەون.