بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ شەممە لە ڤاتیکان چاویکەوت بە پاپا فرنسێس و جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری کردەوە.
نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه ،بڵاویکردەوە، لە دیدارەکدا سەرۆك بەرهەم دوپاتیکردەوە، برایەتی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان موسڵمانان و کریستیانەکان و پێکهاتەکانی دیکە تەنها ڕێگایە بۆ لە ناوبردنی توندڕەوی بە گشت جۆرەکانییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوانەکانی تیرۆر کە یەخەی بەگشت پێکهاتەکانی عێراق گرتوە هیچ پەیوەندییەکی بە ناوەڕۆکی ئاینی ئیسلامەوە نییە.
هەروەها سەرۆک کۆمار باسی لەوەشکرد، چارەسەری ئەو قەیرانانەی کە ناوچەکە دوچاری هاتوە تەنها لە ڕێگای گفتوگۆ و لێکگەیشت دەبێت چارەسەر بکرێت، هاوکات جەختیشی لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵەکان کردەوە لە پێناو ھێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە.
هەر لەدیدارەکەدا سەرۆک کۆمار، هەڵوێستە ڕاستگۆییەکانی پاپای لە هاندانی بۆ یەکڕیزی نێوان گشت گەلی عێراق و پەرۆشی قەداسەتیانیشی بۆ بەرجەستەکردنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیانی هاوبەش لە نێوان ئایینە ئاسمانییەکان و ڕێگانەدان بەتەشەنەکردنی زیاتری دۆخەکە لە ناوچەکە و جیهاندا بەرز نرخاند.
لەلای خۆیەوە پاپا فرەنسێس جەختی لە پێویستی پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و گرنگی سەرخستنی زمانی دیالۆگ و لێکگەیشتن و بەهێزکردنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و بەرجەستەکردنی خۆشەویستی و ئاشتی کردەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو، لە کۆتایی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لە بارەی سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق.