باڵیۆزخانه‌ى عێراق:هیچ حاڵه‌تێكى برینداربوون نێوان ڕۆڵه‌ى ڕه‌وه‌ندى عێراق له‌بوومه‌له‌رزه‌كانى توركیاوه‌ تۆمار نه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 25-01-2020, 00:00
  • +A -A

     ئه‌نقه‌ره‌-اه‌ع

     
    باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،هیچ حاڵه‌تێكى برینداربوون له‌نێو ره‌وه‌ندى عێراقى به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى توركیاوه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ئه‌نقه‌ر ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ وهاوسۆزى خۆى له‌گه‌ڵ قوربانییه‌كانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى دوێنى شه‌و له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى توركیا ڕاگه‌یاند"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا "ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ دووپاتیكردۆته‌وه‌"هیچ حاڵه‌تێكى بریندارى له‌نێوان ڕه‌وه‌ندى عێراقى له‌ناوچه‌كه‌ وده‌وروبه‌رى تۆمار نه‌كراوه‌".
    شایه‌نى باسه‌ سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD)، بڵاویکردەوە کە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بە گوڕی ٦،٨ پلە لە شارۆچکەی سیڤریجە لە ئەلعەزیز روویدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ  ٢١ کەس، ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ھەزار و ١٥ کەس.