تورکیا: چوار کەس بەهۆی زەمینلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە

  • 24-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا چوار کەس بەهۆی زەمینلەرزەکەی ئێوارەی ئەمرۆوە گیانیان لەدەستداوە.
    ئێوارەی ئەمرۆ بومەلەرزیەکی بەهێز پارێزگای خەرپەت-ى باكوری كوردستان  و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.
     
    ناوەندی زەمینلەرزەکە لە سڤیلجە بوە و توندی گوڕی 6.8 بەپێوەری رەختەر بوە.