بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئەمڕۆ هەینی ،لە ڕۆما-ی پایتەختی ئیتاڵیا چاویکەوت بە جۆزیبی کۆنتی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا .
سهرۆكایهتى كۆمارى عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه بڵاویكردهوه "لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە و جیهان و قەیرانەکانی ناوچەکە و بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق و گرنگی پشتیوانی لە سەقامگیری و ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق کرا".
سەرۆک بەرهەم جەختی لە پەرۆشی عێراق بۆ بەستنی پەیوەندییەکی هاوسەنگ کە بریتی بێت لە پێشخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی دور لە سیاسەتی سەپاندنی بڕیار و ئیرادەی دەرەکی و ڕێزگرتن لە سەروەری و سەقامگیری بەپێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دۆست و دراوسێ و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کردەوە، هاوکات روونیشیکردەوە کە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بەهەنگاوێکی یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ بنەبڕکردنی توندوتیژی و ململانێکان کەزیان بەهەموو لایەک دەگەیەنێت.
ھەروەھا سەرۆك کۆمار ئاماژەی کرد بە پێویستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، هاوکات ڕۆڵی گرنگی ئیتاڵیای بۆ پشتیوانی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا بەرزنرخاند.
لەلای خۆیەوە سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەربڕی، هاوکات جەختی لە پێویستی زیادکردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ چەساندنی ئاشتی و ڕێگرتن لە ئاڵۆزبوونی دۆخی ناوچەکە، هەروەها ئاماژەیشی بە گرنگی بەردەوامی هەماهەنگی لە جەنگی دژی تیرۆر و ڕێگانەدان بە دووبارە دروست بوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بۆ سەر گەلانی ناوچەکە کرد.
شایانی باسە کە سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ گەیشتە ئیتاڵیا پاش کۆتایی هاتنی کارەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لەداڤۆس.