سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئەستۆنیا ڕیكاره‌كانى هاريكاریكردنى عێراق له‌بوارى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ كرد

  • 24-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، لە داڤۆس چاویکەوت بە یوری ڕاتاس سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"لە میانی دیدارەکەدا باس لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و چۆنیەتی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، هاوکات سەرۆک بەرھەم و سەرۆک وەزیرانی ئەستۆنیا گفتوگۆیشیان کرد لە بارەی ئەزمونی هەڵبژاردنەکانی ئەستۆنیا و چۆنیەتی سود وەرگرتنی عێراق لەو ئەزمونە".
    هەر لە دیدارەکەدا باس لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان و گرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی عێراق.
    لە بەشێکی تری دیدارەکەدا ئاماژەکرا بەگرنگی هەماهەنگی و کاری هاوبەش بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ئاڵۆزییەکان لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی و نێوەدەوڵەتی و بەهێزکردنی سەقامگیری و ئاسایش، بەجۆرێک ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی گەلانی ناوچەکە و جیهان.