پێشنیارێكى نوێنه‌رایه‌تى بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت

  • 23-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    فراكسیۆنى گۆڕان پێشنیارێكى پێشكه‌شكرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو.
    یوسف محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى گۆڕان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند "دیمه‌نى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن هێشتا ته‌مومژاوییه‌ وئه‌م دۆسییه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌نێو په‌رله‌ماندا یه‌كلانه‌بۆته‌وه‌،پێشنیارێكى پێشكه‌شى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كرد به‌وه‌ى ده‌ست به‌ڕاوێژكارى نوێنه‌رایه‌تى بكات بۆ پرسیاركردنى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى پاڵێوراوه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران به‌پشت به‌ستن به‌واژۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران به‌زووترین كاتدا.
    وتیشى"كاندیدكردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕێگاى ڕێككه‌وتنى سیاسی بوو نه‌ك له‌ڕێگاى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن.
    شایه‌نى باسه‌ رامی سكینى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد به‌م نزیكانه‌ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایبكرێته‌وه‌ ودووپاتیشیكرده‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ناوانه‌ ده‌بێت كه‌باسیان لێوه‌ده‌كرێت.
    سكینى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵوێستى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانى گۆڕه‌پانى خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا". 
    وتیشى"هه‌فته‌ى داهاتوو پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌".