سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى وه‌زیرانى هۆڵه‌ندا بووژانه‌وه‌ى ئابوورى عێراق تاوتوێ ده‌كات

  • 23-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لە داڤۆس کۆبونەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نوێوان هەردو وڵاتیان کرد.
    نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، د.بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ی عێراق پێنجشەممە لە داڤۆس لەگەڵ مارک ڕۆتە، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا  کۆبونەتەوە و لەبارەی پرسە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و ھۆڵەندا و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆیانکردوە.
    ئاماژەی بەوەشکردوە، لە میانی دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵات کرا.
    ھاوکات باس لە بەشداری هۆڵندا لە چالاکییە ئابوری و  بووژانه‌وه‌ى ژێرخانی ئابوری و وەبەرهێنان لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و کەرتی وزە لە عێراق کرا.