به‌غدا-اه‌ع
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق بهرفهرمى راگرتنى كار و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵى عێراقى راگه‌یاند به‌هۆى خانهشینبوونى یه‌كێك له دادوهرهكانیهوه كه ناتوانرێت جێگره‌وه‌ى بۆ دابنرێت به‌هۆیه‌وه رێژه‌ى یاسایی ئه‌ندامانى ئه‌و دادگایه پڕنابێته‌وه .
له نوسراوێكدا كه فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراق ئاڕاسته‌ى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان كردووه داوایان لێده‌كات كه هیچ جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هیچ بڕیارێكى دادگاى فیدڕاڵى نه‌كه‌ن به‌هۆى نه‌بوونى رێژه‌ى یاسایى ئه‌ندامه‌كانیه‌وه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه كه فاروق سامى ئه‌ندامى ئه‌و دادگایه خانه‌نشین كراوه‌و هیچ ماده‌یه‌كى ده‌ستوریش نییه كه رێوشوێنه‌كانى پاڵاوتن بۆ جێگره‌وه‌ى دیایبكات بۆیه رێژه‌ى یاسایى دادوه‌رانى ئه‌و داگایه كۆتایی هاتووه و ئه‌و دادگایه هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات له روى ده‌ستوریی و یاسییه‌وه پوچهڵهو كارى پێناكرێت.