ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاسپارده‌كانى به‌ره‌پێشبردنى غازى په‌سه‌ندكرد

  • 23-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،بڕیارى له‌باره‌ى ڕاسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ وزه‌(بڕگه‌ى 4ى ژماره‌ 8ى ساڵى 2020)به‌په‌سه‌ندكردنى گرێبه‌ستى  مۆڵه‌تى پێنجه‌مى په‌یوه‌ست به‌به‌ره‌وپێشبردنى گێڵگه‌كان وڕووبه‌ره‌ سنوورى وگێڵگه‌ غازییه‌كان له‌پارێزگاى دیاله‌،كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى به‌رهه‌مهێنان بۆ زیاتر له‌750ملیۆن پێ سێجاى پێوانه‌یی غاز له‌ماوه‌ى 36 مانگدا،ئه‌مه‌یش له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ركه‌كانى حكومه‌ت دێت بۆ پته‌وكردنى خۆبژێوى وزه‌ وكه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى پشت به‌ستن به‌غازى هاورده‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌،ئه‌مڕۆپێنج شه‌ممه‌، ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ وزه‌ لیژنه‌یه‌كى پسپۆر دروستكردووه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى سه‌رجه‌م پرۆژه‌كانى غازى په‌یوه‌ندیدار به‌كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تى ونیشتمانییه‌كان بۆ زیادكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنان وبه‌ره‌وپێشبردنى تۆڕى بۆرییه‌كان ومسۆگه‌ركردنى بوودجه‌ى پێویست بۆ پرۆژه‌ حكومییه‌كان له‌12 مانگى داهاتوودا وه‌كو قۆناغى یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى كه‌مى سووته‌مه‌نى داواكراو بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با وكۆتایی هێنان به‌پرۆسه‌كانى سووتاندنى غاز ووه‌به‌رهێنانى تا گه‌یشتن به‌قۆناغى خۆبژێوى.
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ وزه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وت سه‌رپشككرد به‌دابینكردنى سووته‌مه‌نى جێگره‌وه‌ بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با له‌پێناو پڕكردنه‌وه‌ى خواسته‌كان تا ئه‌و كاته‌ى قه‌یرانه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بێت وسیسته‌مى وزه‌ به‌ره‌وپێش ده‌چێت به‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى به‌گشتى.