به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ،ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو كهسزاى زیندایی توند بۆ به‌رێوبه‌رى گشتى پێشووترى بازرگانى كه‌ره‌سه خۆراكییه‌كان ده‌رچووه.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان لهوتهكانى له‌باره‌ى بڕیاره‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه،تاوانبار رێگرى كردووه له‌جێ به‌جێ كردنى بڕگه‌كانى گرێبه‌ستى واژۆكراوى نێوان كۆمپانیاى گشتى بازرگانى كه‌ره‌سه خۆراكییه‌كان ویه‌كێك لهكۆمپانییهكان به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ڕێژه‌ى(50)هه‌زار تون له‌بابه‌تى شه‌كه‌ر بۆ وه‌زاره‌تى بازرگانى بهتێچووى (62,400) ملیۆن دۆلار،به‌مه‌یش زیانى به‌سامانى گشتى گه‌یاندووه".
وتیشى"دادگاى تاوانه‌كانى كه‌رخى تایبه‌ت بهدۆسییهكانى ده‌ستپاكى ،دواى پێداچوونه‌وه‌ى به‌ڵگه پێویستهكانى دۆسییه‌كه كه‌بریتی بوو لهوتهكانى نوێنه‌رى یاسایی كۆمپانیاى گشتى بازرگانى كه‌ره‌سه خۆراكییه‌كان كهسكاڵاى دژى تاوانبار تۆماركردبوو وهه‌روه‌ها ئه‌و لێكۆلێنه‌وه كارگێڕییه كهفهرمانگهى یاسایی وه‌زاره‌تى بازرگانى ئه‌نجامى دابوو وله‌ئه‌نجامدا گه‌یشته ئه‌و بڕوایه‌ى كه‌تاوانبار كه‌مته‌رخه‌م بووه"
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه"دادگا فه‌رمانێكى ده‌ركرد بهزیندانى كردنى توند دژى تاوانبار لهكهیسهكه كه‌لاى ده‌سته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌باره‌وه كرا وڕهوانهى دادگاى كرد وبڕیارهكهش به‌پشت به‌ستن بنه‌ماكانى مادده‌ى(341) ى یاساى سزاكان ژماره( 111 ساڵى 1969)ى هه‌مواركراو ده‌ركراوه".