بهغدا-اهع
ئەمڕۆ پێنج شەممە، د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس، پێشوازی لە یەنیس ستولتنبرگ، ئەمینداری گشتی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی(ناتۆ)کرد.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه ڕایگهیاند"لەمیانی كۆبونەوەیەكدا باس لە بڕیاری ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بەکشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق کرا، هاوکات خەجت لەگرنگی ڕێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی کرایەوە، هەروەها تاوتوێی دۆخی ئەمنی و ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پشتیوانی لە سەقامگیری عێراق و ناوچەکە کرا".
لەلای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ناتۆ، دوپاتی پابەندبونی نێردەی مەشق پێکردنی ناتۆ-ی کردەوە سەبارەت بەمەشق و پشتیوان سەربازی کە هێزە چەکدارەکانی عێراق پێویستیانە.