سەرۆك كۆمار بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ردن: عێراق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی درواسێ

  • 22-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار ئێوارەی ئەمڕۆ چوار شەممە چاویکەوت بە عومەر ڕەزاز سەرۆک وەزیرانی  ئه‌ردن  و سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان گفتوگۆیانکرد
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"لەپەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس سەرۆك كۆمار دووپاتی لەوە کردەوە کە عێراق خوازیاری بونیادنانی پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات جەختیشیکردەوە لەگرنگی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و دورکەوتنەوە لە سیاسەتی جەمسەرگیری و یەکلاییکردنەوەی بەژەوەندییەکان.
    هەر لەدیدارەکەدا، باس لە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئه‌ردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی کرا.