سه‌ید حه‌كیم بۆ هه‌ردوو باڵیۆزى ئوسترالیا ونیوزله‌ندا:ئه‌ركى حكومه‌تى داهاتوو ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌

  • 22-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

     
    سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌میان پێشوازیكردنى له‌هه‌ردوو باڵیۆزى ئوسترالیا ونیوزله‌ندا دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌ركى حكومه‌تى داهاتوو ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ ڕكابه‌رى خاوێن وده‌رفه‌تى یه‌كسان نێوان هه‌مووان .
    ڕه‌وتى حیكمه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سه‌ید حه‌كیم له‌میان پێشوازیكردنى له‌جوان لوندیس باڵیۆزى ئوسترالیا وتریدین دوبسن باڵیۆزى نیوزله‌ندا له‌به‌غدا تاوتوێ پێشهاته‌كانى دیمه‌نى سیاسی له‌عێراق وناوچه‌كه‌ وپه‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ ئوسترالیا ونیوزله‌ندا كردووه‌".
    سه‌ید حه‌كیم له‌میان دیداره‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"ئه‌ركى حكومه‌تى داهاتوو ئاماده‌كارییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ودابینكردنى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ ڕكابه‌رى خاوێن وده‌رفه‌تى یه‌كسان نێوان هه‌مووان"ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا ئه‌و هه‌نگاوه‌ نایه‌ته‌ دى به‌بێ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى ده‌وڵه‌تى عێراق وسه‌پاندنى یاسا به‌سه‌ر هه‌مووان".