پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى دوورگه‌ى نه‌جه‌ف وبیابانى كه‌ربه‌لا

ئەمنی
  • 22-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وهێزه‌ ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ده‌ستیان به‌پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى كرد بۆ پاراستنى دوورگه‌ى نه‌جه‌ف وبیابانى كه‌ربه‌لا له‌هه‌شت قۆڵه‌وه‌.
    لیوا عه‌لى حه‌مدانى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاستى حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پرۆسه‌یه‌كى ئه‌منى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی بۆ پاراستنى دوورگه‌ى نه‌جه‌ف وبیابانى كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكردووه‌ به‌به‌شدارى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وسوپا وپۆلیس وپاسه‌وانى سنوور وله‌هه‌شت قۆڵه‌وه‌ له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌رتى فوڕاتى ناوه‌ڕاست"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "پرۆسه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى ورد به‌رپاكراوه‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌ وپه‌ناگه‌كانى داعش له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى".
    حه‌مدانى وتیشى"سه‌ربارى سه‌ختى كه‌ش وهه‌وا به‌ڵام كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كان له‌پێشڕه‌وى به‌رده‌وامدان به‌پێ پلانى نه‌خشه‌كراو بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌ى مه‌ترسى تیرۆرستى له‌سه‌ره‌".
    حه‌مدانى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"لیواكانى حه‌شدى شه‌عبى(11 و2 و26 و33 و16)وپۆلیسى سنوور به‌رده‌وامن له‌بڵاوه‌پێكردن له‌ناوچه‌ى سور به‌غداد له‌بوحیرات بۆ پاراستنى شووراى شارى كه‌ربه‌لاى پیرۆز".