بهغدا-اهع
ئەمڕۆسێشهممه، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار بەرەو سویسرا بەڕێكەوت بۆ بەشداریی كردن لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس.
بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە سەرۆكایەتی كۆماری عێراق به ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)ڕاگهیاندووه، ئێوارەی ئەمڕۆ، سەرۆك بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداوە بەرەو سویسرا بەڕێكەوت بۆ بەشداریی كردن لە كۆڕبەندی ئابوری داڤۆس و لەو چوارچێوەیەشدا بڕیارە لەگەڵ سەركردەی وڵاتانی گەورەی جیهان كۆببێتەوە بۆ دهرخستنى بۆچوونهكانى عێراق.