بهغدا-اهع
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئەگەر گفتوگۆکانی دیاریکردنی سەرۆک وەزیران درێژە بکێشێت، توانای چارەسەرکردنی کێشەکان قورستر دەبێت و "ئەنجامی کارەستباری لێدەکەوێتەوە".
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا كه(اهع) چاودێرى كردووه ئاماژەی بەوەداوە، "درێژە کێشانی گفتوگۆکانی دیاریکردنی کاندیدی سەرۆک وەزیران کە کەسێکی بەتوانا بێت و قبوڵکراوبێت، لە کاتێکدا کارە تاوانکارییەکان دزە دەکاتە ناو خۆپیشاندەران، ئەوە وا دەکات چارەسەری کێشەکان قورستر بێت و لە ئەنجامیشدا کارەساتی لێدەکەوێتەوە".
رونیشکردوەتەوە، "ئەوەی کە پێویست دەکات بەرپرسیاریەتی قۆناغە هەڵبگرێت، ئەوانەن کە بونەتە بەربەردەست لەبەردەم دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".