وه‌زاره‌تی ناوخۆ داخستنی 900 ماڵپه‌ڕو پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی داعش-ی راگه‌یاند

ئەمنی
  • 21-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    وه‌زاره‌تی ناوخۆ ،داخستنی 900 ماڵپه‌ڕو پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌ر به‌گروپ یتیرۆرستی داعشی راگه‌یاندو ئاشكراشیكرد، له‌رێگه‌ی ئه‌و پێگانه‌وه‌ تیرۆرستانی داعش پڕوپاگه‌نده‌یان بڵاوده‌كرده‌وه‌.
    لیوا سه‌عد مه‌عن، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە لێدوانێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند، له‌ئێستادا سوپایه‌كی ئه‌لیكترۆنی تیرۆرستانی داعش له‌رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌و دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌رده‌وام كارده‌كه‌ن.
    ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا 900 پێگه‌و ماڵپه‌ڕی ئه‌لیكترۆنیان داخستوه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان كاریان بۆ دروستكردنی پڕوپاگه‌نده‌ بۆ تیرۆرستانی داعش ده‌كرد.
    لیوا سه‌عد مه‌عن داواشی له‌هاوڵاتیان كرد، هۆشیاربن به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیاری  و هه‌واڵانه‌ی له‌هه‌ندێك پێگه‌ی نه‌ناسراو بڵاوده‌كرێنه‌وه‌ و به‌دواداچون بۆ سه‌رچاوه‌ی دروستی زانیاریه‌كان بكه‌ن.