بهغدا-اهع
وتەبێژی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ئەوان تائێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردوە.
ئیاس سامۆک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندوە، "تائێستا دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق هیچ بڕیارێکی لەبارەی مانەوە یان چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دەرنەکردوە".
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی 5ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بڕیار چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانی لهعێراق پەسەندکرد