به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ،ورده‌كاری رێوشوێنه‌كانى كه‌گیراوه‌ته به‌ر له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ئه‌مریكا وئێران له‌عێراق ڕاگه‌یاند ،وچه‌ند میكانزمێكى نوێ خسته‌ڕوو بۆ دامه‌زراندنى باڵیۆزه‌كان ودووپاتیشیكرده‌وه هاوڕابوونێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له‌باره‌ى پاڵپشتى ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"پێگه‌ى جیۆسیاسی عێراق وایكردووه شێوازێكى ستراتیژى سه‌ره‌كى په‌یڕه‌و بكات له‌په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌سه‌ر ئاستى ده‌وروبه‌رى جوگرافى وسیاسى وهه‌روه‌ها ناسنامه‌ى عه‌ره‌بى تا ده‌گاته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گروپى ئه‌وروپى وكۆتایی به‌هاوبه‌ش ودۆسته‌كانى ده‌هێنێت له‌جیهاندا"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا دواپێشهاته‌كانى عێراق رووداوى خێرایی به‌خۆوه بینى كه‌سه‌ره‌تا به‌هێرشێكى ئه‌مریكا له‌قائیم ده‌ستى پێكرد وهێرشى دووه‌م شه‌هید ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى وهاوڕێكانى ومیوانه ئێرانییه‌كانى له‌دواى ئه‌وه‌ى هێرشى سێیه‌م روویداو ئه‌وه‌یش هێرشى ئێرانى بوو بۆ سه‌ر بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د له‌پارێزگاى ئه‌نبار.