به‌سڕه-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،پلانێكى ئه‌منى توند له‌به‌سڕه ڕاگه‌یاند وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو.
عه‌قید سائر عیسا نه‌جم له‌ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیس وله‌میان پلانى په‌یوه‌ست به‌خۆپیشاندانه‌كان پلانێكى ئه‌منى توند وچڕى داناوه بۆ ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى خۆپیشاندانه‌كان یان هه‌ر گرژییه‌ك له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه"،ئاماژه‌یشى دا "پلانه‌كه بریتییه له‌بلاوه‌پێكردنى كارمه‌ندان له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاى به‌سڕه وكاراكردنه‌وه‌ى لایه‌نى هه‌واڵگیرى".
وتیشى"به‌پێ فه‌رمانه‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه هێزه ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان بڵاوه‌یانپێكراوه به‌سه‌رجه‌م جومگه‌كان وله‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى وبه‌پێ پلانى ئه‌منى ئاماده‌كراو له‌ڕووى(پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز به‌پله‌ى یه‌كه‌م وپاشان پاراستنى پارێزگاكه وده‌زگا ستراتیژییه‌كان وبانك وقوتابخانه وده‌زگا حكومى ونه‌خۆشخانه‌كان وهه‌روه‌ها سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كانى خزمه‌تگوزارى وچاره‌سه‌ركارى وهاتوچۆى گشتى وبه‌رێوبه‌رایه‌تى ئاگرگووژێنه‌وه وبه‌رگرى شارستانى وسه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان تا كاتێكى نادیار".