بانگهێشتكردنى چوار ئه‌ندامى لیژنه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كانى هێزه‌كانى سه‌حوات به‌تاوانى به‌هه‌ده‌ردانى 4ملیار دینار

ناوخۆ
  • 19-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كانى رۆڵه‌كانى عێراق(سه‌حوات)ده‌رچووه‌ به‌هۆى به‌هه‌ده‌ردانى نزیكه‌ى چوار ملیار دینار له‌مووچه‌كانیان.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ له‌بڵاوكراوه‌یه‌كیدا ورده‌كارییه‌كانى دۆسییه‌كه‌ى خستۆته‌ڕوو وئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ڵاحددین تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانێكى ده‌ركردووه‌ به‌بانگهێشتكردنى(27)ئه‌فسه‌ر له‌سه‌رجه‌م پله‌ سه‌ربازییه‌كان كه‌ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌كانى ڕۆڵه‌كانى عێراق(سه‌حوات)بۆ فه‌وجه‌كانى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌ییه‌كانى فیرقه‌یه‌كى پێشووى سه‌ڵاحه‌ددین به‌تاوانى به‌هه‌ده‌ردانى مووچه‌كانى سه‌حوات بۆ ماوه‌ى دوو مانگ وبه‌بڕى(3,789,344,000)  ملیار دینار".
    فه‌رمانگه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"لایه‌نى دادوه‌رى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى تاوانبارانى دۆسییه‌كه‌ كه‌ده‌سته‌كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ى تیا كردووه‌ ده‌ركردووه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگاى كردووه‌ به‌پێ بنه‌ماكانى مادده‌ى(316) ى یاساى سزادانى عێراقى".