به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ پێشهاته‌كانى دیمه‌نى سیاسی له‌عێراق وناوچه ودۆسییه حكومه‌تى نوێیان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه:سه‌ید عه‌ممار حه‌كیم سه‌رۆكى ڕه‌وتى حیكمه نیشتمانى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ كردووه بۆ تاوتوێ كردنى پێشهاته‌كانى دیمه‌نى سیاسی له‌عێراق وناوچه‌كه ودۆسییهى حكومه‌تى نوێ.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ،هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى هه‌ڵبژاردنى حكومه‌تێكى نوێ كردووه له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاسته‌نگییه‌كانى ئه‌م قۆناغه وئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا دایناوه،هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانیوه كار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌ململانێ نێوده‌وڵه‌تی وههرێمایهتییهكان بكرێت وعێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان.
هه‌ردوولا ئه‌وه‌یان به‌گرنگ زانى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ورێزگرتن له‌سه‌روه‌رى ودهستێوهرنهدان له‌كاروبارى نێوخۆیی بێت ،دووپاتیشیانكرده‌وه ده‌بێت سه‌رۆكى حكومه‌ت كه‌سایه‌تییه‌كى میانڕه‌و بێت وتواناى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵاتى هه‌بێت وداواكارییهكانى خۆپیشانده‌ران جێ به‌جێ بكات وئامادهكارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكات وجێ ڕه‌زامه‌ندى گه‌ل بێت.
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا داواى یه‌كڕیزى نیشتمانی‌یان كرد بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان وهێزه سیاسییه‌كان به‌به‌رپرسیارێتى نیشتمانى خۆیان هه‌ستن.