سەرۆک كۆمار بۆ پۆمپیۆ جەختی لە پێویستی رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی عێراقى كردۆته‌وه‌

  • 18-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک كۆمار و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنیان ئەنجامداو دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهان تاوتوێ کرا، ھاوکات جەختیشکرایەوە، لە پێویستی پاراستنی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی. 
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ بڵاویکردەوە:بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا پێگەیشت، باس لە دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکەو جیهان کرا، ھاوکات جەختیشکرایەوە، لە پێویستی پاراستنی سەروەری عێراق و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆیی نیشتمانی. 
    ئاماژە بەوەشکراوە، ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاماژە کرا بە پێویستی هێورکردنەوەی دۆخەکەو دانبەخۆداگرتن لە رێگای گفتوگۆی بونیادنەر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، بەجۆرێک ببێتە بنەمای ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەکەو جیهاندا.
     
    لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراتەوڕو، ھەروەھا تاوتوێی هاریکاری و هەماهەنگی هاوبەش کرا بۆ روبەڕوبونەوەی داعش و رێگانەدان بە دوبارە خۆڕێکخستنەوەی تیرۆریستان و دروستکردنی مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکەو جیهان.