بهغدا-اهع
فهرمانگهى ڕاگهیاندى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ناڕەزاییەکان لە یاسای خانەنشینی یەکگرتو رایگەیاند، ناڕەزایی ئەو کەسانەی بە گوێرەی یاساکە خانەنشین دەبن رێکارێکی ئیدارییە و لە ئێستادا حکومەتی عێراق لایەنی پەیوەندیدارە بەو پرسە نەک پەرلەمان.
راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع)كهوتووه بڵاویکردەوە، دەنگۆی کۆبونەوەیەک لە نێوان بەشێک لەو کەسانەی لە یاسای خانەنشینی یەکگرتو ناڕازین لەگەڵ پەرلەمانتاراندا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئەمڕۆ یەکشەممە لە بارەگای پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، "ئەو دەنگۆیە دورە لە راستییەوە".
ئەوەش رونکراوەتەوە، رێکارەکانی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتو لە ئیستادا حکومەتی عێراق لایەنی جێبەجێکاریەتیی نەک پەرلەمان.