ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رپرسى ئه‌منى داعش له‌كه‌رتى فه‌للوجه‌ ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 19-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى ئه‌منى داعش له‌كه‌رتى فه‌للوجه‌ ڕاگه‌یاند.
    سه‌باح نوعممان وته‌بێژى فه‌رمى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:"هێزێك له‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رپرسى ئه‌منى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌رتى فه‌للوجه‌ ده‌ستگیركردووه‌".
    نوعممان دووپاتیكرده‌وه‌"ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌ تیرۆره‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا به‌رده‌وامیدانه‌ به‌و پرۆسه‌یه‌ى پێش دوو هه‌فته‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه‌ ده‌ستپێكرد بۆ ڕاوه‌دوونان وله‌ناوبردنى تۆڕێكى تیرۆرستى رۆژئاواى به‌غدا له‌ناوچه‌ى فه‌للوجه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامه‌"،ئاماژه‌یشى دا "له‌م تۆڕه‌ 13تیرۆرست ده‌ستگیركران له‌نێویشیاندا سه‌ركرده‌ى تۆڕه‌كه‌ ناسراو به‌ئه‌بو ئیسحاق كه‌به‌رپرسى ئه‌منى وسه‌ربازى ناوچه‌ى فه‌للوجه‌ بووه‌".
    وتیشى"له‌ماوه‌ى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ى كه‌دوو هه‌فته‌ به‌رده‌وام بوو دوو جبه‌خانه‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك وته‌قه‌مه‌نى دۆزراوه‌ته‌وه‌ وئه‌م تیرۆرسته‌یش پلانى دانابوو بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تۆڕه‌كه‌ى بۆ به‌ئامانجگرتنى به‌غدا وئه‌نبار ،روونیشیكرده‌وه‌ "پرۆسه‌كه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دیكه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌پاڵپشى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆریان كردووه‌".