به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانى فه‌تح دووپاتیكرده‌وه سه‌رۆك وه‌زیران داهاتوو سه‌ربه‌خۆییه وسه‌ر به‌هیچ فراكسیۆنێكى سیاسی نییه،روونیشیكرده‌وه ده‌ستوور په‌رله‌مان پابه‌ند ده‌كات به‌هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران دوور له‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیشدا.
ئه‌حمه‌د كینانى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند:فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن به‌ئاڕاسته‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیرانێكى سه‌ربه‌خۆ وسه‌ر به‌هیچ فراكسیۆنێكى سیاسی نه‌بێت"،روونیشیكرده‌وه"له‌كاتى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه په‌رله‌مان دانیشتنێك ساز ده‌كات ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌پشووى یاسادانانیش بوو له‌پێناو ده‌نگدان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى حكومى وكابینهى نوێ وه‌زارییدا".
وتیشى"مه‌رجه‌عیه‌ت داواى له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان كرد هه‌نگاو بنێن بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك وه‌زیران ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فشارى شه‌قام كه‌جه‌خت لهپاڵێوراوێكى سه‌ربه‌خۆ ودوور له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كاته‌وه"،ئاماژه‌یشى دا سه‌رجه‌م ئه‌م رێكارانه هه‌مووان ناچار ده‌كات به‌ئاڕاسته‌ى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى سه‌رۆك وه‌زیران بچن ،كه‌ته‌نها ئه‌ركى سه‌پاندنى ئاسایش وئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌كاتى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو له‌لایه‌ن شه‌قامه‌وه ئه‌وه مافى خۆپیشانده‌ران وراى گشتییه هه‌ڵویستى خۆیان دووپاتبكه‌نه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتوو وكاندیدكردنى ناوى نوێیدا".