سه‌رۆك كۆمار بۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردن:عێراق نابێته‌ گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ

  • 18-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئه‌ردن کرد و جەختی لەپێویستی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری لەناوچەکەدا کردەوە و رایگەیاند، وڵاتەکەی هەرگیز نابێتە پێگەیەک بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژاسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە،" د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئەیمن سەفدی، وەزیری دەرەوەو کاروباری تاراوگەی ئه‌ردن و شاندی یاوەری و سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی ناوچەکەو جیهان و پرسە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات گفتوگۆکرا".
    لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی ئه‌ردن، رێز و سڵاوی شاعەبدوڵای دوەم-ی گەیاندە سەرۆک کۆمار، ھاوکات پشتیوانی وڵاتەی بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق وەک بنەمای راگری ئارامی لەناوچەکەدا دوپاتکردەوە، ھەروەھا پەیامی شاعەبدوڵای گەیاند بۆ پرسینی ھەواڵی تەندروستی سەماحەتی سەید سیستانی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.
     
    سەرۆک بەرهەم جەختی لە پێویستی بەرجەستەکردنی بنەماکانی ئاشتی و سەقامگیری و دورخستنەوەی جەنگ و ناکۆکییەکان لە ناوچەکەدا کردەوە، دەبێتە هۆی لاوازکردنی توانا مرۆیی و مادییەکان، هاوکات تەئکیدی لە پەنابردنە بەر زمانی گفتوگۆی راستەقینەو رون و ئاشکرا بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان کردەوە.
     
    سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق هەرگیز نابێتە گۆڕه‌پانێك بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ یان گۆڕەپانێک بۆ یەک لاییکردنەوەی بەرژەوەندیەکان، و هەوڵیش دەدات ببێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ کۆکردنەوەی برایان و دۆستان، بەجۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات، ھاوکات ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا. 
     
    سەرۆک بەرهەم، تیشکی خستە سەر گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئه‌ردن و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بەجۆرێک کە ببێتە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان.
     
    ھەروەھا سەرۆک کۆمار، لە ڕێگای وەزیری دەرەوەی ئه‌ردنەوە رێز و سڵاوی ئاڕاستەی شا عەبدوڵای دوەم کرد و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ  گەل و وڵاتی ئه‌ردنی خواست.