به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه په‌سه‌ند كردنى یاساى بوودجه له‌سایه‌ى بوونى حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى رۆژانه كارێكى نایاساییه.
ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"سه‌رجه‌م جموجۆڵه نوێنه‌رایه‌تییه‌كان له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى بوودجه نایاسایین"،ئاماژه‌یشى دا"یاساى كارگێرى دارایی ئاماژه به‌وه ده‌دات یاساكان ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌میشه‌ییه‌وه ڕه‌وانه بكرێت نه‌ك حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى رۆژانه كه‌هیچ ده‌سه‌ڵاتێكى ڕه‌وانه‌كردنى یاساكانى نییه".
وتیشى "له‌كاتى ڕه‌وانه‌كردنى یاساكه له‌لایه‌ن حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌رى ڕۆژانه ئه‌وه تایبه‌ت ده‌بێت وگوزراش له‌بۆچوون وبه‌رنامه‌كانى ده‌كات".
ئه‌وه‌یشى وت"پرۆژه یاسا بوودجه له‌ئێستادا بێ به‌هایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ئێستا ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یه".
شایه‌نى باسه لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندبوو،حكومه‌تى ئێستا ناتوانێت بوودجه ڕه‌وانه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بكات چونكه حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ره.
ماجیده تمیمی ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانیكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى دارایی لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ پێداچوونه‌وه‌ى بوودجه وئه‌م لیژنه‌یه كۆتایی به‌كاره‌كانى هێناوه به‌كورتهێنانى دارایی گه‌یشتۆته 48ترلیۆن دینار".
تمیمی وتیشى "حكومه‌تى ئێستا حكومه‌تى كاربه‌رێكه‌ره وناتوانێت بوودجه ڕه‌وانه‌ى لیژنه‌كه بكات تا حكومه‌تى نوێ پێكده‌هێنرێت".