به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى لاوان ووهرزشى نوێنه‌رایه‌تى،داواى لهرێكخراوهكانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نێوخۆیی ووڵاتانى به‌خشێنه‌ر كرد پرۆژه‌كانى پاڵپشتى كردنى چینى گه‌نجان له‌عێراق له‌ئه‌ستۆ بگرن.
لیژنه‌كه لهڕاگهیهندراوێدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند،په‌رله‌مانتار عه‌باس علێوى سه‌رۆكى لیژنه‌ى لاوان وه‌رزش به‌شدارى له‌كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى كردووه كه به‌چاودێرى وه‌زاره‌تى لاوان وه‌رزش له‌شارى هه‌ولێر سازكراوه .
سه‌رۆكى لیژنه‌كه له‌میان ئاماده‌بوونى ورك شۆپێك كه له‌په‌راوێزى كۆنگره‌كه سازكرابوو به‌ئاماده‌بوونى به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وئه‌حمه‌د عوبه‌یدى وه‌زیرى لاوان ووه‌رزش وژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وپارێزگاران،ئاماژه‌ى به‌گرنگى به‌شداریكردنى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نێوخۆیی له‌گه‌ڵ رێكخراوه به‌خشێنه‌ره‌كان ،داوایشى له‌وڵاتانى به‌خشێنه‌ر كرد به‌رنامه‌ى به‌ئامانجگرتنى چینى گه‌نجان وپێشكه‌شكردنى پرۆژه‌ى راسته‌قینه كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ژینگه‌ى گه‌نجانى عێراق بكات كه تووشى كێشه‌ى زۆر بوونه به‌هۆى شه‌ڕ وململانییهكان به‌تایبه‌ت له‌دواى هاتنى تیرۆرستانى داعش.
علێوى له‌ئاهه‌نگى كۆتایی هیواى خواست راسپارده‌كانى كۆنگره‌كه وئه‌و پرۆتۆكۆلانهى واژۆكران له‌سه‌ر ئه‌رزى واقیع جێ به‌جێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ بووژانه‌وه‌ى گه‌نجان ،داوایشى له‌سه‌رجه‌م پارێزگاره‌كان كرد سوود له‌م كۆنگره‌یه وه‌ربگرن وكار بكه‌ن بۆ له‌خۆگرتنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى كاره‌كانیان ،له‌هه‌مان كاتدا به‌ناوى لیژنه‌كه‌وه سوپاسى خۆى گه‌یانده به‌رێز ئه‌حمه‌د ریاز وه‌زیرى لاوان بۆ چاودێرى كردنى كۆنگره‌كه.