عێراق وئه‌ردن..ئه‌ركى هاوبه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌

  • 18-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دى هاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ وهه‌روه‌ها ئه‌ركه‌كانى هێوه‌ركردنه‌وه‌ ورێگاگرتن له‌گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كرد.
    حه‌كیم له‌میان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)ئاماده‌ى بووه‌ ڕایگه‌یاند"عێراق نابێته‌ گۆڕه‌پانى جه‌نگى نێوان لایه‌نه‌كان.
    وتیشى"ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌داین وعێراقیش له‌ئێستادا له‌ڕه‌وشێكى ناله‌باردایه‌"،جه‌ختیشى له‌"گرنگى رێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق وپێشێلنه‌كردنى كرده‌وه‌".
    ئه‌وه‌یشى وت"عێراق ئه‌و هێرشانه‌ى كه‌پێگه‌یه‌كى كردۆته‌ ئامانج له‌نێو خاكه‌كه‌ى ڕه‌تده‌كاته‌وه‌"،ئاماژه‌یشى به‌"گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وبنبڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى دارایكردنى".
     
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ردنى دووپاتیكرده‌وه‌ په‌یامێكى شا عه‌بدوڵلا ده‌گه‌یه‌نێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هه‌ڵوێستى ئه‌ردن نه‌گۆڕاوه‌یه‌ له‌باره‌ى دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌هه‌ر گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ده‌بێت هه‌مووان كار بكه‌ن له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى وهێوه‌ركردنه‌وه‌ى گرژییه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"شانشینى ئه‌ردنى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى عێراق له‌پاراستنى سه‌ركه‌وتنى مێژووى به‌سه‌ر تیرۆرستانى داعش".
    روونیشیكرده‌وه‌"سه‌قامگیرى عێراق سه‌قامگیرى ناوچه‌ به‌هێز ده‌كات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"زیانى گه‌وره‌ به‌ر ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانى ململانێ".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شاعه‌بدوڵلاى دووه‌م چاودێرى ڕه‌وشى ته‌ندروستى سه‌ید سیستانى مه‌رجه‌عى باڵا ده‌كات".