به‌غدا-اه‌ع
به‌ره‌ى توركمانى جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستى مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فیدراڵى له‌كه‌ركوك كرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى ئه‌منى.
په‌رله‌مانتار حه‌سه‌ن تۆڕان جێگرى سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌هێز وبازوى هێزه‌كانى فیدراڵى ره‌وشى ئه‌منى زۆر ئارامه له‌ناوچه‌كانى پارێزگاى كه‌ركوك".
وتیشى"رۆڵه‌كانى كه‌ركوك له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فیدراڵیین وهیچ پێویستییه‌ك نییه هێزه‌كانى تر به‌شداربن له‌دۆسییه‌ى ئه‌منى پارێزگاكه".
جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتارى پێشووى توركمانى دووپاتیكردبوو كه‌ئه‌گه‌رى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ كه‌ركوك به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ.