چاودێرى-اه‌ع
ئاژانسە هەواڵییە جیهانییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا دەستی لە پۆستەكەی كێشاوەتەوە.
بەگوێرەی ئاژانسه هەواڵه‌كان ، ئەمڕۆ هەینی ئەلێكسی گونتشاروك، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی فیلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردوە.
بەگوێرەی ئاژانسه‌كانى هەواڵ، ئەمڕۆ هەینی ئەلێكسی گونتشاروك، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئۆكرانیا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی فیلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا كردوە.
ئه‌لێكس گونتشارۆك له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویتەر بۆ سەرۆكی وڵاتەكەی نوسیویه‌تی، من دەستلەكاركێشانەوەم لە پۆستەكەم پێشكەشی ئێوە دەكەم و بە مافی ئەوەی دەزانم وازهێنانم لە پۆستەكەم پێشكەشی پەرلەمان بكەن بۆ پەسەندكردنی.
گونتشاروك پارێزەرو سیاسەتمەدار، تەمەنی 36 ساڵەو لە رۆژی 29ی ئابی 2019 بوە سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا و بە بچوكترین كەس دادەنرێت لە مێژوی ئەو وڵاتە كە ئەو پۆستەی وەرگرتوە.