به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارى بڕینى قه‌رزه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى له‌كارترازان لهمووچهكانى خانه‌نشینكردنیان خسته‌ڕوو.
ماجد وائلى ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى دارایی خوازیاره نووسراوێك ئاڕاسته‌ى وه‌زاره‌تى دارایی بكات له‌باره‌ى گواستنه‌وه‌ى پابه‌ندییه داراییه‌كانى تایبه‌ت به‌قه‌رزى كه‌سایه‌تى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى بهمداوییهدا خانه‌نشینكراون بۆ ئه‌وه‌ى له‌مووچه‌ى خانهنشینیهكانیان ببڕدرێت ئه‌مه‌یش وه‌كو ڕه‌چاوكردنى ره‌وشى گوزه‌رانیان"،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌م پێشنیاره هاتۆته ئاراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆرى فه‌رمانبه‌ران خانه‌نشینكرا به‌پێ هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌مدواییه‌ى یاساكه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى یاسایی خانه‌نشینى ،وهه‌روه‌ها له‌به‌ر بوونى ململانێ داراییه‌كانى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌رابردوودا قه‌رزى له‌یه‌كێك له‌بانكه‌كان وه‌رگرتووه،وله‌ئێستاشدا تواناى دانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزانه‌ى لایانه نه‌ماوه ئه‌مه‌ش كێشه‌ى دروستكردووه چونكه فه‌رمانبه‌رى له‌كارترازان مووچه‌ى راژهیی بڕاوه وله‌به‌رامبه‌ریشدا ناتوانێت مووچه‌ى خانه‌نشینى وه‌ربگرێت چونكه پابه‌ندى دارایی له‌سه‌ر ماوه".
وائلى وتیشى"لیژنه‌كه چاوهورانى نووسراوه‌كه‌ى بۆ وه‌زاره‌تى داراییه بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ئه‌م پێشنیاره بكات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانى هاوڵاتیان له‌میان گشتاندنى رێنماییه‌كان بۆ بانكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى پابه‌ندییه داراییه‌كانى فه‌رمانبه‌رانى خانه‌نشینكراو به‌پێ ههمواركردنهوهكهى ئه‌و دواییه‌ى یاساكه لهوهزارهتهكانیانهوه بۆ ده‌سته‌ى خانه‌نشینى بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى مانگانه له‌مووچه‌ى خانه‌نشینى ببڕدرێت به‌بێ ئه‌وه‌ى داواى پێدانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان به‌یه‌ك جارى بكات له‌كاتى خانه‌نشینكردنیان".