به‌غدا-اه‌ع
نورى مالكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسى ودواپێشهاته‌كانى وڵاتیان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مالكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌شاندێكى هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د ته‌میم كردووه،روونیشیكرده‌وه"دیداره‌كه تاوتوێ چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سیاسی ودواپێشهاته‌كانى وڵاتى كردووه".
به‌پێ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر"پێویستى هاوكارى وهه‌ماهه‌نگى ئه‌ركه‌كان نێوان سه‌رجه‌م هێزه نیشتمانییه‌كان كردووه بۆ ده‌رچوون به‌هه‌ڵوێستێكى سیاسی یه‌كگرتوو رۆڵى هه‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م گرفته‌كان له‌رێگاى به‌رنامه‌یه‌كى چاكسازى فراوان بۆ به‌دیهێنانى خواسته‌كانى گه‌لى عێراق وپاراستنى یه‌كڕیزى وسه‌روه‌رى نیشتمان دوور له‌پیلانانه كه‌هه‌وڵى دابه‌شكردنى وڵات ده‌دات بۆ چه‌ند به‌شێكى ناكۆك".