چاودێرى-اه‌ع
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌پێویستى ده‌زانێت ،عێراق له‌ململانێ ده‌ره‌كى وهه‌رێمایه‌تییه‌كان دووربخرێته‌وه.
عه‌دنان عوسمان سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌لێدوانێكى بۆ ڕۆژنامه‌ى سه‌باح كوردستان كه(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"ده‌بێت عێراق وڵاتێكى بێ لایه‌ن بێت له‌م پرس وململانیانه‌دا ولایه‌نگیرى هیچ لایه‌نێك دژى لایه‌نه‌كه‌ى تر نه‌كات ،به‌لكو ده‌بێت به‌شێك بێت له‌لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ى ستراتیژییه‌ته‌كانى ناوچه‌كه وپاراستنى هاوسه‌نگییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا".
شایه‌نى باسه غانمى جه‌ختى "له‌سه‌ربه‌خۆیی سه‌روه‌رى عێراق كرده‌وه به‌شێوازێك دوور بێت له‌ململانییه‌كانى وڵاتانى جیهان"،پێشبینیشى كرد "حكومه‌تى نوێ عێراق له‌ماوه‌یه‌كى كورتدا پێكبهێنرێت وگرفته‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا كۆتایی پێبێت".