به‌رپرسى به‌ناو شه‌رعیه‌ وموفتى داعش له‌موسڵ ده‌ستگیركرا

ئەمنی
  • 16-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى به‌رپرسى به‌ناو شه‌رعییه‌ وموفتى داعش له‌موسڵ ڕاگه‌یاند.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"فه‌وجى سوات سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی ئۆلیسى نه‌ینه‌وا به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى ورد به‌رپرسى به‌ناو شه‌رعییه‌ وموفتى داعش ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ناسراوه‌ به‌(شفا نعمه‌)وبه‌نازاناوى(ئه‌بو عه‌بد بارى)ناسراوه‌ كه‌پێش نوێژ ووتار بێژى ژماره‌یه‌ك له‌مزگه‌وته‌كانى شاره‌كه‌ بووه‌ وناسراویشه‌ به‌تاره‌ توندڕه‌وه‌كانى دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ماوه‌ى داگیركردنى شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعشه‌وه‌".
    وتیشى"ئه‌م تیرۆرسته‌ یه‌كێك بوو له‌سه‌ركرده‌ ریزه‌ یه‌كه‌مه‌كانى تیرۆرستانى داعش وبه‌رپرسه‌ بووه‌ له‌ده‌ركردنى فه‌تواى تایبه‌ت به‌له‌سێداره‌دانى ژماره‌یه‌ك زانا وپیاوانى ئاینى كه‌لایه‌نگیرى داعشیان نه‌كردووه‌".
    ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"ئه‌م تیرۆرسته‌ به‌رپرس بووه‌ له‌ده‌ركردنى فه‌تواى ته‌قاندنه‌وه‌ى مزگه‌وتى پێغمبه‌ر یونس سڵاوى خواى لێبێت ،وله‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى مه‌نسوور له‌به‌ره‌ى ڕاستى شارى موسڵ ده‌ستگیركراوه‌".