به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،فه‌رمانێكى نوێى ده‌ستگیركردنى دژى پارێزگارى بابل وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى راوێژكاره یاساییه‌كه‌ى ده‌رچوه.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێكۆڵینه‌وه دژى پارێزگارى بابل ده‌ركردووه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)له‌یاساى سزادان ،له‌گه‌ڵ فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێكۆڵینه‌وه دژى به‌رێوبه‌رى پێشووى شاره‌وانى حیلله به‌پێ بڕیارى (160ساڵى 1984) ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا هه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى پارچه زه‌وى".
روونیشیكرده‌وه"دادگا فه‌رمانێكیشى ده‌ركردووه به‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى راوێژكارى یاسایی پارێزگارى بابل ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سنوورى كاره‌كانى خۆى به‌زاندووه،روونیشیكرده‌وه"بڕیاره‌كه به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى (331)ى یاساى سزادان ده‌رچوه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تاوانبار هه‌ستاوه به‌ناچاركردنى فه‌رمانبه‌رانى به‌رێوبه‌رایه‌تى گرێبه‌سته حكومییه‌كان به‌واژۆكردنى كۆنوسه‌كانى كردنه‌وه وشیكردنه‌وه وڕه‌وانه‌كردنى پرۆژه‌كان ،له‌گه‌ڵ به‌رێكردنى نوسراوه ده‌ركراوه‌كانى پارێزگاى بابلى"دوورخراوه"سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى بابل فه‌رمانى ده‌ستگیركردن ولێكۆڵینه‌وه دژى ده‌ركردووه".