به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه هیچ ڕێككه‌وتنێك نه‌كراوه له‌باره‌ى دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى عێراق،جه‌ختیشى لهناڕهوایی مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكى وڵات وبه‌م ژماره‌یه‌وه.
عه‌لى غانمى ئه‌ندامى لیژنه‌كه له‌لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"نزیكه‌ى 250هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى بهكهرهسهكانیانهوه له‌نێو خاكى وڵاتمان بوون وحكومه‌تى عێراق له‌سایه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى توانى ئه‌و هێزانه بكاته ده‌ره‌وه".
وتیشى"عێراق لهڕهوشێكى ئاڵۆزدایه وبه‌هێزه ئه‌منییه‌كانییه‌وه وحهشدى شه‌عبى توانى تیرۆرستانى داعش له‌ناوبدات"،سه‌رسامیش بوو لهههڵوێستى هه‌ندێ له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وجهماوهرییهكان له‌باره‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا كه‌هیچ رۆڵێكیان نه‌بووه لهسهقامگیربوونى ئاسایشى وڵات".