به‌غداد-اه‌ع
عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه كه عێراق تواناى تێپه‌راندنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه‌كانى هه‌یه، و ئاماژه‌ى به‌وه كرد حكومه‌ت سوره رێگرى بكات له بوونى چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تدا.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى عه‌بدولمه‌هدى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه بڵاویكرده‌وه ، سه‌رۆك وه‌زیران له دانیشتنى ئاسایى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران باسیان له باره‌ى دواپێشهاته‌كانى عێراق كرد و ئه‌و ئاسته‌نگیانه‌ى رووبه‌رووى حكومه‌ت ده‌بێته‌وه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى كاربه‌رێكخه‌ره و له‌ئێستادا ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه .
ئاماژه‌ى به‌وه كرد عێراق وڵاتێكى به‌هێزه و تواناى تێپه‌راندنى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگیه ئاڵۆزه‌كانى هه‌یه ، و په‌یوه‌ندى ده‌ره‌كى عێراق له باشترین ئاستدایه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى كرده‌وه له سه‌ر رێزگرتن له مافى مرۆڤ و گوێبیستن له ڕا و بۆچوونه‌كانیان و كاركردن به‌پێى ده‌ستوور وپابه‌ند بوون به‌یاسا، ئاماژه‌ى به‌وه كرد حكومه‌ت سوره له‌وه‌ى كه چه‌ك ته‌نها له ده‌ستى ده‌وڵه‌ت بێت، وهه‌وڵه‌كان چڕ بكرێته‌وه بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى داعش .
له لاى خۆیانه‌وه پارێزگاره‌كان ره‌وشى خزمه‌تگوزارى و ته‌ندروستى و ئه‌منى وبه‌بازاركردنى به‌روبومه كشتوكاڵیه‌كان و ژێرخانه ئابوریه‌كان و وزه و گه‌راندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان باس كرد ، ئاماژه‌یان به سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ستهاتووه‌كانیان كرد ، وتوێژكرا له‌باره‌ى ته‌رخان كردنى بودجه بۆ پرۆژه‌كان له سه‌ندوفى عێراقى-چینى له میان رێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو وڵات.