كوتله‌ى عه‌تا‌‌ء 7 مه‌رج داده‌نێت بۆ دووباره‌ متمانه‌دان به‌عه‌بدولمه‌هدى

  • 14-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌یده‌ر فه‌وادی سه‌رۆكی فراكسیۆنی عه‌تای نوێنه‌رایه‌تی حه‌وت مه‌رجی دیاریكرد بۆ دووباره‌ متمانه‌دان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی وه‌زیران،ڕوونیشیكرده‌وه‌ هۆكاره‌كانی دووباره‌ ڕاسپاردنه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی په‌یوه‌سته‌ به‌سه‌ركه‌وتنی له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا له‌سێكته‌ره‌كانی كاره‌با وكشتوكاڵی ونه‌وت.
    فه‌وادی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی كه‌په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقیه‌(اه‌ع) ئاماده‌ی بوو ڕایگه‌یاند"مه‌رجه‌كانی دووباره‌ متمانه‌دان به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی وه‌زیران بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی نوێ بریتیین له‌ دووباره‌ پێكهێنانی حكومه‌ت دوور له‌پارت وهێزه‌ سیاسییه‌كان ته‌نانه‌ت دوور بێت له‌سه‌ر ئاستی راوێژیش وسه‌رپشككردنی بۆ په‌نا بردن بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك بێت به‌مه‌رجێك به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر گه‌لی عێراق وپابه‌ندبوون به‌رێككه‌وتننامه‌ی عێراق-چین له‌ئه‌ستۆ بگرێت 
    وتیشی یه‌كێك تر له‌حه‌وت مه‌رجه‌كان به‌ستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ له‌گه‌ڵ شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه‌ ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی به‌وپێیه‌ی ناسنامه‌ی قوڵی عه‌ره‌بی عێراقه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروباری نێوخۆییدا  
    هه‌روه‌ها پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ورێگا گرتن له‌ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبای ناوخۆییدا 
    وگرتنه‌به‌ری هه‌نگاوه‌كانی یاسایی ودیبلۆماسی بۆ ده‌ركردنی سه‌رجه‌م هێزه‌ بیانییه‌كان له‌عێراق وبه‌ستنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان له‌نێویشیاندا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كان وكۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تدا 
    روونیشیكرده‌وه‌ ئه‌و هۆكارانه‌ی هانده‌رن بۆ دووباره‌ متمانه‌دان به‌عه‌بدولمه‌هدی،بریتییه‌ له‌وه‌ی گرفتی عێراق به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئابوورییه‌ چونكه‌ بێ كاری وكه‌می خزمه‌تگوزاری هه‌یه‌ وحكومه‌ته‌كانی ڕابردوو شكستیان هێنابوو له‌پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سێكته‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌كو ته‌ندروستی وپیشه‌سازی وكشتوكاڵی وسێكته‌ره‌كانی تر بۆ باشتركردنه‌وه‌ی دۆخی گوزه‌ران ونه‌هێشتنی بێ كاری".
    وتیشی عه‌بدولمه‌هدی شاره‌زایه‌كی ئابوورییه‌ وهه‌نگاوی گرنگی ناوه‌ وله‌ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاره‌با به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سیمنزی ئه‌ڵمانی له‌كاتێكدا له‌ڕابردوو گرێبه‌سته‌كان له‌كۆمپانیا نێوخۆیی وئاست نزمه‌كان بوو وهه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌به‌رهه‌مهێنان ودابه‌شكردن وگواستنه‌وه‌دا وپشتی به‌كه‌رته‌ ڕاسته‌قیینه‌كان به‌ستووه‌ وه‌كو كشتوكاڵی كه‌عێراق گه‌یشتۆته‌ خۆبژێوی له‌27پێكهاته‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی نه‌وتی عێراقی له‌رێگای ئه‌ردن ومیسر وبازاڕه‌كانی تری ئاسیا.
    شایه‌نی باسه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی حكومه‌ت په‌سه‌ند كرد ،دوای ئه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی پێشكه‌شكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند وه‌كو هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ نه‌هێشتنی قه‌یرانه‌كان وهێوه‌ركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراق.