سیتین وه‌ك جێگره‌وه‌ى ڤاڵڤێردی دیارى كرا

وەرزش
  • 14-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    به‌غداد-اه‌ع
     
    یانەی بەرشەلۆنە بەفه‌رمى گواستنەوەی کیکی سیتینی ئیسپانی لە شوێنی ڤاڵڤێردی راگەیاندو بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو گرێبەستی لەگەڵ ئەو راهێنەرە واژۆ کرد.
     
    یەکەم یاری ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە  ١٩ئه‌م مانگه‌ دەبێت دژی یانەی گرانادا لە خولی ئیسپانیا .
     
    کیکی سیتین لە ساڵی ١٩٥٨ لە دایکبووەو تەمەنی ٦٢ ساڵەو وەکو یاریزان یاری بۆ یانەکانی رایسینگ سانتاندێرو ئاتلەتیکۆ مەدرید و لوگرۆنیس و لیڤانتی کردووەو  کۆتا یانەش کە راهێنانی پێ دابێت، یانەی ریاڵ بیتس بووە بۆ ماوەی سێ ساڵ و لە یەکەم وەرزیدا پلەی شەشەمی بۆ بەدەستهێناوە.