چاودێرى-اه‌ع
شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى ئه‌ردن،دوێنى یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه گه‌لى عێراق شایسته‌ى سه‌قامگیرى وهه‌نگاونان به‌ره‌و دوارۆژه ،متمانه‌ى گه‌وره‌ى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى عێراقییه‌كان په‌نا نابنه به‌ر دابه‌شبوون وشه‌ڕى نێوخۆیی.
پادشاى ئه‌ردن له‌دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى فرانس 24 كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع) چاودێرى كردووه دووپاتیكرده‌وه"عێراق له‌ماوه‌ى دووساڵى رابردوودا به‌هێزه‌وه هه‌نگاوى ناوه به‌ئاڕاسته‌یه‌كى ئه‌رێنى،وپێمان وایه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكومه‌ت ڕه‌نگه دوو هه‌نگاو به‌ره‌و دواوه ده‌مانبات ومنیش متمانه‌م به‌تواناى سه‌ركرده عێراقیه‌كان هه‌یه بتوانن به‌ئاڕاسته‌یه‌كى ئه‌رێنى بگه‌رێنه‌وه"،ئاماژه‌یشى دا "ده‌بێت به‌پێداگیرییه‌وه كار بكه‌ین بۆ ڕێگاگرتن له‌دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ى تایفه‌گه‌رى ".
وتیشى"ئه‌گه‌ر لێكترازان له‌كۆمه‌ڵگاى عێراقى هه‌بوو ئه‌وه من دڵنییام له‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى عێراق كار بۆ تێپه‌ڕاندنى ده‌كه‌ین وده‌بێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌راندنه‌وه‌ى وده‌ركه‌وتنى داعش بكه‌ین ،چونكه ئه‌مه ده‌بێته گرفتێك بۆ به‌غدا وده‌بێت ئێمه یارمه‌تى عێراقییه‌كان بده‌ین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌ڕه‌شانه چونكه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موومان نه‌ك ته‌نها له‌ناوچه‌كه به‌ڵكو بۆ ئه‌وروپا وجیهان به‌گشتى".