به‌غداد-اه‌ع
بەڕێوەبەرایەتی دەستەی دەستپاکی ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، فەرمانی بانگهێشتكردنى بۆ بریکاری پێشوی وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەوا دەکرد، بەتۆمەتی بەهەدەردانی دارایی گشتی.
بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق لەراگەیەندراوێکدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"، دەستەی لێکۆڵینەوەی دادوەری تایبەت بە دۆسییەکانی دەستەی دەستپاکی لە پارێزگای نەینەوا، فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ بریکاری وەزیری پێشوی وەزارەتی تەندروستی بۆ کاروباری کارگێڕی و بەڕێوەبەری گشتی پێشوی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەو پارێزگایە دەرکردوە، به‌تۆمه‌تى به‌هه‌ده‌ردانى سه‌روه‌تى گشتى له میان دروستكردنى باڵه‌خانه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵه‌ى ته‌لاسیمیا له نێو نه‌خۆشخانه‌ى ئیب لئه‌سیر كه سه‌ر به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه".
له به‌یانامه‌كه‌دا هاتووه " دروستكردنى باڵه‌خانه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر داواكارى به‌رێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى پارێزگاى نه‌ینه‌وا و به‌ره‌زامه‌ندى بریکاری وەزیری پێشوی وەزارەتی تەندروستی بۆ کاروباری کارگێڕی بووه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ته‌لاسیمیا كۆمه‌ڵه‌یه‌كى ناحكومیه".
دەستەی دەستپاکی رونیشیکردەوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەدۆسیەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکەوە رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە لەسەر بنەمای ماددەی 331 لەیاسای سزادانی عێراقی.