به‌غداد-اه‌ع
ره‌عد مه‌گسوسى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ئه‌مڕۆ ،دووشه‌ممه، جه‌ختى كرده‌وه له گه‌یشتن به رێكه‌وتن كرده‌وه بۆ دیارى كردنى كه‌سایه‌تێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مووان كۆك بن له‌سه‌رى و به‌پێى رێنمایه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌ت بێت.
مه‌گسوسى له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایكه‌یاند:" هاوپه‌یمانى سائیرون نزیك بونه‌وه‌و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ هیچ فراكسیۆنێك نه‌كردووه بۆ دیارى كردنى سه‌رۆكى حكومه‌تى داهاتوو"، ئاماژه‌ى به‌وه كرد " سائیرون سه‌رۆك كۆمارى سه‌رپشك كردووه بۆ دیارى كردنى كه‌سایه‌تیه‌ك سه‌رجه‌م خه‌سڵه‌ته بنه‌مایه‌كانى تێدا بێت و جێى ره‌زامه‌ندى گۆره‌پانه‌كانى خۆپیشاندان بێت و هیچ پۆستێكى وه‌رته‌گردبێت له ساڵانى رابردوو".
مه‌گسوسى ئاشكراى كرد "مێزی گفتوگۆى جدى قەیرانی پاڵێوراوی حکومەت یەکلایی دەکاتەوە،و ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندى گشتى بخرێته سه‌روى سه‌رجه‌م رێكه‌وتنه‌كان ".
هاوپه‌یمانى سائیرون گرنگترین ئه‌و دۆسییانه‌ى ،خسته‌ڕوو كه‌له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌ید موقته‌دا سه‌دڕ سه‌ركرده‌ى ڕه‌وتى سه‌درى وهادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌شارى قوم گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه .
ڕیاز مه‌سعودى په‌رله‌مانتارى سائیرون،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له كه‌ناڵى عێراقیه نیوز كه(اه‌ع)چاودێرى كردووه ڕایگه‌یاند"سه‌ید سه‌دڕ وعامرى گفتوگۆیان كردووه له‌باره‌ى دۆسییه‌ى بوونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا وجێ به‌جێ كردنى داواكارییه‌كانى
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار ڕاسپاردنى پاڵێوراوى فراكسیۆنى"بنیاتنان"بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت ڕه‌تكرده‌وه ،ئاماژه‌یشى دا ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شى په‌رله‌مان بكات هاوپه‌یمانى بنیاتنان ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه وه‌كو پاڵێوراوێك پێشكه‌ش كردبوو بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران وشوێنگره‌وه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى وه‌زیران ده‌ستله‌كاركێشاوه.