فه‌تح :خواستێكى گه‌وره‌ لاى هێزه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ له‌باره‌ى دووباره‌ ڕاسپاردنى عه‌بدولمه‌هدى

  • 12-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    عه‌بدولئه‌میر تعێبان دبى بوونى خواستێكى هێزه‌ سیاسییه‌ جیاجیاكان له‌باره‌ى دووباره‌ى راسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ به‌پێكهێنانى حكومه‌ت خسته‌ڕوو
    دبى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ،له‌به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌سه‌ر كه‌ناڵى عێراقیه‌ نیوز كه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"خواستێك لاى په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌ جیاجیاكان هه‌یه‌ له‌باره‌ى دووباره‌ ڕاسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى به‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ "، روونیشیكرده‌وه‌"خواستى هه‌ندێ هێزه‌كان له‌دواى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌دواییه‌ى عه‌بدولمه‌هدى دێت له‌ده‌ستدرێژییه‌كانى ئه‌مریكا وئاماده‌بوونى بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وده‌رخستنى قه‌باره‌ى فشاره‌كان كه‌خراوه‌ته‌ سه‌رى".
    ئاماژه‌یشى دا"خۆپیشاندانه‌كان ئامانجه‌كانى پێكاوه‌ له‌داڕشتنه‌وه‌ى یاسا گرنگه‌كان وسه‌ركه‌وتوو بوو له‌جوڵاندنه‌وه‌ى زۆربه‌ى دۆسییه‌كان"،جه‌ختیشى له‌پێویستى یه‌كڕیزى وپه‌له‌كردن له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ كرده‌وه‌".
    له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ڕه‌تیكرده‌وه‌ ڕێككه‌وتنێك هه‌بێت له‌باره‌ى دووباره‌ ڕاسپاردنى عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.
    ئه‌سه‌دى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر"كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى فه‌تح هیچ پاڵێوراێكى نوێى نییه‌ به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سازانى نیشتمانییه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كى نیشتمانپه‌روه‌ر دوور له‌مشت ومڕى وبه‌توانا بێت بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانى له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا".