وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی عێراق دەکات

  • 12-01-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا – اه‌ع

     
    بڕیاره‌ محه‌مه‌د كوڕى عه‌بدولڕه‌حمان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ڕ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى عێراق بكات بۆ تاوتوێ كردنى ڕێكاره‌كانى كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌.
    ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند:محه‌مه‌د كوڕى عه‌بدولڕه‌حمان جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر  ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كات وچاوى ده‌كه‌وێت به‌هه‌ریه‌ك له‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار وعادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لى حه‌كیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یش.
    وتیشى:وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر وتوێژى سیاسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق وراوێژیش ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌ وكاركردن بۆ دۆزینه‌وه‌ى رێكاره‌ گونجاوه‌كان بۆ هێوه‌ركردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى ئێستا.