به‌غداد-اه‌ع
تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیە ھەڵمەتێکی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی کردنی بەرھەمی خۆماڵی بەرپادەکات
عه‌لا‌و حه‌تاب ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیە به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)ى راگه‌یاند :" ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقیە هه‌ڵمه‌تێكى به‌رپا كردووه بۆ پاڵپشتى كردنى سه‌رجه‌م جۆمگه‌كانى پیشه‌سازى عێراقی".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد " ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقیه جێ به‌جێى ده‌كات(عێراقیه ئه‌خباریه-كه‌ناڵى عێراقیه‌ى عامه -كه‌ناڵى وه‌رزشى -كه‌ناڵى توركمانى -كه‌ناڵى كوردى) له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى سه‌باح و رۆژنامه‌ى ئه‌لشه‌به‌كه و نوسینگه‌كانى عێراقیه له سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
حه‌تاب ئاماژه‌ى به‌وه كرد "ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته پاڵپشتى كردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى و په‌ره‌پێدانه به پیشه‌سازى عێراقى، وپشت نه‌به‌ستن به به‌رهه‌مه هاورده‌كان"، وتیشى "پاڵپشتى كردنى پیشه‌سازى نیشتمانى و دووباره كاراكردنه‌وه‌ى كارگه‌كان ده‌بێته هۆى به‌ده‌ستهێنانى هه‌لى كار و جوڵه‌ى ئابوریش ئه‌كتیڤ ده‌كاته‌وه".
داواى له‌سه‌رجه‌م كۆمپانیا و كارگه عێراقیه‌كان كرد كه هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانى تۆرى راگه‌یاندنى عێراقیه بۆ ریكلامكردنى به‌رهه‌م و برۆژه‌كانیان.