بهغداد-اهع
ئەندامانی نوێی کۆمسیۆنی هەڵبژردنەکان ، ئهمڕۆ یهك شهممه،لەبەردەم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق سوێندی یاساییان خوارد و بەشێوەیەکی فەرمی بۆ بەڕێوبردنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستبەکار بون.
له بهیانامهیهكدا ئەنجومەنی باڵای دادوەری كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقیه(اهع) كهوتووه رایگهیاند"ئەندامانی نوێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژردنەکان لەبەردەم فائق زیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری سوێندی یاساییان خوارد و بەشێوەیەکی فەرمی دەستبەکاربون".
فایهف زهیدان سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لە پاراستنی سەربەخۆیی کۆمسیۆنەکە و بەدورگرتنی لە دەستوەردانی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەریش کردوەتەوە، بەتایبەت کە زۆرینەی ئەندامانی کۆمسیۆنەکە خۆیان دادوەرن.