به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ڕایگه‌یاند،ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى باشوورى سامه‌ڕا كیۆماڵكردووه له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه(اه‌ع)كه‌وتووه ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌لیواى 41ى حه‌شدى شه‌عبى وپۆلیسى فیدراڵى به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى پرۆسه‌یه‌كى پشكنینى ورد بۆ ناوچه سه‌خت وباخ ورووبار وزولكاوه‌كانى ئه‌نجامداوه له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى باشوورى سامه‌ڕا وشاره‌دێى یه‌سرب وناوچه‌ى سه‌عله‌وه.
وتیشى:ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌مه‌به‌ستى پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه بووه وڕِیگاگرتن له‌گروپه تیرۆرستییه‌كان.